وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان جۆ بایدن و ڤلادمێر پوتین لە یەکێک لە کۆشکە مێژووییەکانی وڵاتەکەی ئەنجامدەدرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە:" خۆشحاڵین کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی روسیا، لە کۆشکی لاگرانجی مێژوویی لە وڵاتەکەماندا ئەنجامدەدرێت".
بڕیارە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەو دوو سەرۆکە لە ١٦ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، گەرچی بۆچونێک لەبارەی بێ ئەنجامی کۆبوونەوەکە دروستبووە.