وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستی سەرۆکی زانکۆیەکی هەرێم رادەگەیەنێت

کوردستان 10/06/2021

Alternate Text

لە راگەیندراوێکدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پۆستی سەرۆکی زانکۆی کۆیەی راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی حوزەیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند"وەزارەت لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى زانکۆیی کۆیە ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە ومەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکات".

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سەرۆکی زانکۆی کۆیە راگەیاندووە کە ئەمانەن:

1- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2- نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3- خزمەتى لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەم تێبینیانەش هاتوون

1- ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
2- دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٢٠/٦/٢٠٢١) ڕۆژى (یەک شەممە) دەبێت .
3- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
4- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمیلە ([email protected]) بنێرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا