کەمێک لەمەوبەر ئاگرێکی گەورە لەشەقامی ٦٠ مەتری سلێمانی کەوتەوە و زیانی ماددی بەدواوە بووە.
عەمید دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە BMC راگەیاند:"نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی حوزەیران، لە شەقامی ٦٠ مەتری سلێمانی بەرامبەر پارکی مەلیک مەحمود ئاگر لە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سوتەمەنی کەوتەوە و بووە هۆی روودانی تەقینەوەیەک و لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن".
ئاشکراشیکرد:" ئاگرەکە تەنها زیانی ماددی بەدواوە بووە و زیانی گیانی نەبووە".
باسیلەوەشکرد:" لێکۆڵینەوەکانمان لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە".