بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ فیلم فێستیڤاڵێک لە سلێمانی بەرێوەدەچێت

کوردستان 10/06/2021

Alternate Text

مەلا بەختیار رایگەیاند، بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ فیلم فێستیڤاڵێک لە سلێمانی بەرێوەدەچێت.
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلم بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ فیلم لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە فێستیڤاڵی ئەمجارەدا دوای نمایشکردنی فیلمەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و لە رووی ئامادەکارییەوە فێستیڤاڵەکە لەوانی پێشوو باشتر دەبێت".
باسیلەوەشکرد:" بودجەی ئەمجارەی فێستیڤاڵەکە لەلایەن حکومەتەوە دابینناکرێت، بڕیار بوو بودجەی فێستیڤاڵی رابردوو حکومەت دابینیبکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بودجەکە خەرج نەکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا