" سێ کەس دزییان لە مزگەوت کردووە"

کوردستان 10/06/2021

Alternate Text

ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتێک دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردەوە:" هێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و رەزامەندی دادوەر، سێ گەنجیان بە تۆمەتی دزی دەستگیرکرد:"
ئاماژەی بەوەشکرد:" سێ گەنجەکە هەستاون بە شکاندنی سندوقی خێرخوازی مزگەوتی شافعی لە ناحیەی چوارقوڕنە و بردنی پارەی خێرخوازان، هەروەها میحرابی مزگەوتەکەیان شێواندووە و پیسیان کردووە".
باسیلەوەشکرد:" بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراق لە ئێستادا هەر سێ تۆمەتبارەکە راگیراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا