سەنتەری میترۆ ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی ئەنجامداوە

کوردستان 10/06/2021

Alternate Text

رێکخەری سەنتەری میترۆ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئۆڵریک شانۆن، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق باسی لە پڕۆژە گرنگەکانی سەنتەری میترۆ کرد.

سەنتەری میترۆ لە زاری رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بڵاویکردووەتەوە:" سەنتەرەکەیان چەندین پڕۆژەی ئەنجامداوە لەوانە ( چاودێری یاسای رۆژنامەگەری لەگەڵ رێکخراوی  IMSی دانیمارکی، دەنگەکانمان، چاپکردنی بەرهەمی هەندێک لە رۆژنامەنوسان، هاوکاری رۆژنامەنوس و چالاکوانانی هەڵهاتوو لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق، راهێنانی زیاتر لە ١٠٠ رۆژنامەنووس بەپشتیوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی CDO)".
باسلەوەشکراوە:" پڕۆژەی دەنگەکانمان لە دەیان چالاکی جۆراوجۆری وەک ( پێگەیاندنی خانمان و چالاکوانانی مەدەنی، دروستکردنی بانکی زانیاری بۆ خانمە دیارەکان لە بواری جۆراوجۆر لەگەڵ رێکخراوی INTERNEWSی ئەمریکی) پێکدێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا