لە سلێمانی واژۆ لەسەر پرۆژەیەکی تەندروستی کرا

کوردستان 10/06/2021

Alternate Text

زنجیرە نەخۆشخانەکانی های کوالێتی و زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی پرۆژەیەکی هاوبەشی پزیشکییان واژۆ کرد.
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ ١٠ی حوزەیران لە مەراسیمێکدا زنجیرە نەخۆشخانەکانی های کوالێتی و زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی پرۆژەیەکی هاوبەشی پزیشکییان واژۆ کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئامانجی سەرەکی رێککەوتنە پزیشکییەکە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستییە لەکوالێتی و بەکارهێنانی دەرمان و تاقیگەکان و بواری تەندروستی بەگشتی".

 


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا