سەرۆکی رێکخراوی توێژینەوە لە کاروباری پەروەردەیی رایگەیاند، لە قوتابخانەکانی بەریتانیا لە هەر دە کچەخوێندکارێک نۆیان لەلایەن هاوپۆلەکانیانەوە رووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە.
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە:" ئەماندا ئیسپلیمێن سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوە لە کاروباری پەروەردەیی خوێندنگاکان لە بەریتانیا، هۆشداری دەدات لە زیادبوونی حاڵەتەکانی گێچەڵی سێکسی بۆ سەر کچە خوێندکارەکان لەلایەن هاوپۆلەکانیانەوە".
ئەماندا ئاماژەی بەوەکردووە:" گێچەڵە سێکسییەکان لە ناو قوتابخانەکانی بەریتانیادا لە توانج لێدانەوە دەستپێدەکەن تاوەکو دەستدرێژیکردن، بەگوێرەی ئەو ئامارەی من لە ئەنجامی سەرژمێرییەکانەوە لەبەردەستمدایە، لە هەر دە کچەخوێندکارێک نۆیان لەلایەن کوڕانی قوتابخانەکەیانەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گێچەڵی سێکسییان پێکراوە و داوای وێنەی نەشیاویان لێکراوە."