لە هەولێر گەنجینەیەکی گەورە دۆزراوەتەوە

کوردستان 11/06/2021

Alternate Text

لە گوندێکی ناحییەی خەلیفانی پارێزگای هەولێر گەنجینەیەکی پڕ لە لیرەی زیو دۆزراوەتەوە و ناکۆکی لایەنە ئیدارییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە:" لە بەرواری ٧ی ئەم مانگەدا لە گوندی سرێشمەی ناحیەی خەلیفانی هەولێر شۆفێری حەفارەیەک خەزێنەیەکی دۆزیوەتەوە کە پێشبینی دەکرێت بۆ سەردەمی میرنشینی داسنێ یان پێش میرنشینی سۆران بگەڕێتەوە".
هاوکات، کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێمی رایگەیاندووە:" تیمێکیان لە کەسانی شوێنەوارناس و شارەزا پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دراوە مێژووییەکان، بەڵام ئیدارەی خەلیفان رێگەیان نەدوا تیمەکە لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن".
بەگوێرەی زانیارییەکان:" خەزێنەکە نزیکەی ٤٥ کیلۆ بووە و هەمووی لیرەی زیو بووە، کاتێک شۆفێری حەفارەکە بینیویەتی لە نێوان دوو بەرددا بووە و بەردێکی دیکەشی کراوەتە سەر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا