شەوی رابردوو خاوەن بینایەک لەلایەن چەند کرێکارێکەوە لە گەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی کوژراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە
دەستیپێکردووە.
پەیامنێری BMC رایگەیاند:" شەوی رابردوو خاوەن بینایەک لە گەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی
لەلایەن سێ کرێکاری عەرەبەوە کوژراوە کە کاریان بۆکردووە و دواتر ئۆتۆمبێلەکایان
بردووە".
هاوکات، BMC چەند جارێک پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانییەوە کرد بۆ وەرگرتنی زانیاری
زیاتر، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە و سەرچاوەیەکی تایبەتی دیکە لە پۆلیس
هەواڵەکەی بۆ BMC پشتراست کردەوە.