تەرمی ژنێک بە سووتاوی دۆزرایەوە

کوردستان 11/06/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا رایگەیاند، تەرمی ژنێک بە سووتاوی دۆزراوەتەوە و ئاسەواری سێ فیشەکیش بە جەستەیەوە بووە.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە BMC راگەیاند:" تەرمی ژنێک لە عەزیزاوای نزیک بەکرەجۆ دۆزراوەتەوە و تەمەنی لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵدایە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پشکنینە سەرەتاییەکان ئەوەیان دەرخستووە، قوربانییەکە سەرەتا بە سێ فیشەک کوژراوە و دواتریش سوتێندراوە،لە ئێشتادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا