پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە کە کەسێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا گیانی لەدەستداوە و دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی مەبەست.
لە روونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند:" ھێزەکانمان ئاگادار کرانەوەکە کەسێک لە شەقامی کۆرنیش نزیک بەنزینخانەی سیڤەر لە نێو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا بارھەلگر گیانی لەدەست داوە دەست بەجێ ھێزەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆلێنەوە کرد".
ئەوەش هاتووە:" لەدەرئەنجامدا دەرکەوت کە ناوی (دلشاد قەرەنی عزيز)ە و تەمەنی ٥٨سالەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کرا".
بەھۆی جەڵتەوە گیانی لەدەست داوە
لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" بەھۆی جەڵتەوە گیانی لەدەست داوە و بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە بۆ وەرگرتنی داواکاری مافی کەسی".