کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتییەک لە شەقامی مەولەوی سلێمانی دۆزرایەوە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە BMC راگەیاند:" ئەم بەیانییە تەرمی هاوڵاتییەکی بێلانە لە شەقامی مەولەوی دۆزرایەوە".
وتیشی:" هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەوکەسە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە سەرمادا رەقبووەتەوە".
دوای رووداوەکەش، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.