ئاگاداری بۆ هاوڵاتییانی سلێمانی؛ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

کوردستان 25/11/2021

Alternate Text

بە گوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی، بڕیاردراوە بۆ ماوەی چوار شەو تونێلی پێشرەو دابخرێت.

بە گوێرەی نوسراوێکی فەرمی، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی دەرکراوە و واژووی ئەندازیار محەمەد جەلیل مەجید، بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە و ئاڕاستەی قائیمقامیەتی قەزای چوارتا و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی فەرماندەیی هێزەکانی سکرتارییەت کراوە، بڕیاردراوە بۆ ماوەی چوار شەو لە ٢٨ی تشرینی دووەم تا شەوی ١ لەسەر ٢ی کانووی یەکەم تونێلی پێشڕەو دابخرێت".

بە گوێرەی نوسراوەکە، داخستنی تونێلەکە لە نێوان ٨ی شەو بۆ ٢ی شەودا دەبێت، مەبەستیش لێی پشکنینی کەلوپەلەکان و هەندێک چاکسازییە وەک گۆڕینی گڵۆپ و پاککردنەوەی کامێرا و سێنسەرەکان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا