بە ڤیدیۆ، ساتی بەڕێکەوتنی ئەو گروپە کۆچبەرەی کورد کە بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوت

کوردستان 25/11/2021

Alternate Text

شەوی رابردوو، لە سنوورە ئاوییەکانی نێوان فەڕەنسا و بەڕیتانیادا، بەلەمێکی کۆچبەران کە هەڵگری ژمارەیەک کورد بوو ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە ٢٧ کەس کە ژن و منداڵیان تێدایە خنکان.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ڤیدیۆیی کەناڵی 4 Newsی بەڕیتانی، کە کاتێک کۆچبەرەکان بەڕێکەوتوون بەرەو فەڕەنسا چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجامداون، پەیامنێرەکە دەڵێت کە  گروپەکە کوردن و پێکهاتوون لە ٢٠ پیاو، چوار ژن و چوار منداڵ، بەڵام ئەم ژمارانە جێی گومانن.

پەیامنێری کەناڵەکە دەڵێت کە کۆچبەرەکان بە بەرچاوی پۆلیسی فەڕەنساوە چوونەتە ناو بەلەمەکە بۆ ئەوەی بپەڕنەوە بۆ بەڕیتانیا، بەڵام ئەوان رێگرییان لێنەکردووە و تەنها سێریان کردوون.

دەڵێت خەڵکی کوردستانی عێراقین

لە ڤیدیۆکەدا بە روونی دەبیسترێت کە کۆچبەرەکان هاواردەکەن و بە کوردی دەدوێن، یەکێک لەو ژنە کوردانە بە پەیامنێرەکە دەڵێت" دوو شەو لە جەنگەڵدا ماوینەتەوە، منداڵمان پێیە و شیرمان پێنەبووە بۆیان، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرەکەدا کە دەڵێت خەڵکی کوێن، ئەو ژنە دەڵێت خەڵکی کوردستانی عێراقین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا