لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، سەرجەم ئەو رۆژنامەنوسانەی دەستگیرکرابوون، ئازاد کران

کوردستان 25/11/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو چوار رۆژنامەنوس بەهۆی روماڵی خۆپیشاندانەکان دەستگیرکران، ئەمڕۆ لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی ئازادکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، دیاری محمد، بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان رایگەیاند:" پاش شوێن بزربوونی چوار رۆژنامەنووس لەكاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانی قوتابیانی شاری سلێمانی، كە لە بنچینەوە نەدەبوو رووبدەن، لەگەڵ سكرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان لە پەیوەندی بەردەوام بووین تا دەستبەجێ ئازاد بكرێن، بەداخەوە شەوی رابردوو لە دەستبەسەریدا بوون تا ئەم بەیانییە بە بریاری دادوەر ئازاد كران".

ئاماژەی بەوەشداوە:" سوپاس بۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بەدەم داخوازییەكەمان هات، داوای كرد یەكسەر بە پێی رێوشوێنی یاسایی ئازاد بكرێن".

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دەشڵێت:" سەنتەری میترۆ دەیان سكاڵای لە تیمەكانی میدیا لە شارەكانی كوردستانەوە پێگەیشتووە ئەمرۆ بڵاویان دەكاتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا