هەڤاڵ ئەبوبەکر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی
بەوەکرد، بڕیارە سبەی ٤٠ پەنابەر لە قاهیرەوە بگەڕێنەوە بۆ سلێمانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، هەڤاڵ
ئەبوبەرکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، فوئاد
حسێن وەزیری دەرەوە حکومەتی عێراق پێی وتین، بە هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی دەرەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان،
سبەی لە رێی فڕۆکەخانەی قاهیرەوە، ٤٠ پەنابەری کوردی هەرێمی کوردستان کە لە لیبیا
گیریان خواردبوو دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و تیمی نوسینگەی بەڕێزیان کۆششی بەردەوامیان لەم دۆزەدا کردووە
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەسەرەتای ئەم هەوڵانەوە تا گەیشتنەوەی ئەم
کۆچبەرانە بە خاکی کوردستان قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و تیمی نوسینگەی بەڕێزیان کۆششی
بەردەوامیان لەم دۆزەدا کردووە".