قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە
بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، هاتن و هێنانـی هێـزی ئەمنی و بڵاوەپێکردنیـان بۆ گـرتن و
ئـــازاردانـی هیج کــەس و لایەنێــک نییە.
ئەمشەو پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم،
قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند:" هاتنی هێزی ئەمنی و بڵاوپێکردنیان
لەناو سەنتەری شار و شارۆچکەکان بۆ گرتن و ئازاردانی هیچ کەس و لایەنێک نییە،
تەنها ئامانج لە پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و سەرجەم فەرمانگە حکومی خزمەتگوزارییەکانە
لەدەستی خەڵکانی تێکدەر کە هەڵدەستن بە سووتاندن و شکاندن و لەناوبردنی پێداویستی و
بەڵگە دۆکۆمێنتەکانی ئەم شارە".
داواکاری و ناڕەزایی و نیگەرانی هاوڵاتییان و گەنجان و خوێندکاران بە لاڕێدا دەبەن
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو جۆرە کەس و
لایەنانە داواکاری و ناڕەزایی و نیگەرانی هاوڵاتییان و گەنجان و خوێندکاران بە
لاڕێدا دەبەن و کاری گێرەشێوێنی و توندوتیژی دروستدەکەن بۆ مەرامی کەسیی و سیاسی
خۆیان، گەنجان هان دەدەن بە ناشرین کردنی و کاولکردنی ئەمشارە و رێگریکردن لە
ئاوەدانکردنەوەی".
هیچ کەسێک خۆی نەکرد بە خاوەنی شێواندن و تێکدانی قەزاکەمان
باسی لەوەشکرد:" لە ئەمساڵ و ساڵانی
رابردووشدا بینیمان چۆن بە پیلان دانانی پێشوەختە زۆرێک لە فەرمانگە و شوێنە
گشتییەکانیان لەناوبرد و هیچ کەسێک خۆی نەکرد بە خاوەنی شێواندن و تێکدانی
قەزاکەمان، کە ئەم کارانە وایکردووە پێویستی بە زیاتر لە ١٠ ساڵبێت تا وەک خۆی
لێبکرێتەوە".