سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا پێدانی ڤاکسینی بە
کەسانی سەرو ٥٠ ساڵ لە وڵاتەکەیدا کردە زۆرەملێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی کانوونی دووەم، ماریۆ
دراگی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند:" بڕیارمانداوە بەشێوازی زۆرەملێ
ڤاکسین بدەین بەو هاوڵاتییانەی تەمەنیان لەسەرو ٥٠ ساڵەوەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەم کارەمان
لەپێناو ئەوەیە کە فشاری سەر نەخۆشخانەکان و بڵاوبوونەوەی خێرایی ڤایرۆسی کۆرۆنای
گۆڕاو کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە کەمبکەینەوە".
١٩٠ هەزار تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە
ئەمەش لەکاتێکدایە تەنها دوێنێ چوارشەممە
٥ی کانوونی دووەم، ١٩٠ هەزار تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە.