نەوەی نوێ چارەنووسی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار یەکلایی دەکاتەوە

کوردستان 26/01/2022

Alternate Text

وتەبێژی نەوەی نوێ رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی کاندیدی جوڵانەوەکە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەدرێت.

سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، هیمداد شاهین، وتەبێژی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکیدا باسی لەوەکردووە:" سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سیاسیی نەوەی نوێ بڕیاری کۆتایی دەدات لەسەر یەکلایی کردنەوەی پرسی پۆستی سەرۆککۆمار ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە کۆبوونەوەکەدا پرسی بەردەوامی کاندیدەکەی نەوەی نوێ، یاخود هەر بڕیارێکی دیکەی جوڵانەوەکە یەکلایی دەکرێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا