تایبەت بە دوو سكاڵای پەیوەست بە هەرێم؛ دادگای فیدڕاڵی كۆدەبێتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بڕیاری ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەبارەی دوو سكاڵای تایبەت بە ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، كە یەكێكیان پەیوەستە بە ناردنی 700 ملیار دینارەكەوە.

 بەپشتبەستن بە خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدڕاڵییەوە:" ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ تاوتوێكردنی پێنج سكاڵای جیاواز كۆدەبێتەوە، كە دووان لە سكاڵاكان تایبەتن بە ھەرێمی كوردستانن".

یەكێك لە سكاڵاكان تێیدا داواكراوە ناردنی 700 ملیارەكە بە نادەستووری لە قەڵەم بدرێت 

بەپێی یەكێك لە سكاڵاكان مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی سكاڵای لەسەر سەرۆكوەزیرانی عێراق تۆماركردووە و تێیدا داویكردووە بڕیاری ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان بە سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بەشێوەی قەرز بە نادەستووری لە قەڵەم بدرێت.

سكاڵای دوومیش هەڵوەشاندنەوەی ڕیاری داخستنی سەرجەم كەمپی ئاوارەكان و نوێنەرایەتییەكانی وەزارەتی پەروەردەیە لە پارێزگاكانی هەرێم

سكاڵای دووهەمیش تایبەتە بە داخستنی كەمپی ئاوارەكان و نوێنەرایەتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە سێ پارێزگاكەی ھەرێمی كوردستان كە لەلایەن رافید ناسڕ عەبدولكەریم، دژی سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری پەروەردە تۆماركراوە.

بەپێی سكاڵاكە داوای ھەڵوەشاندنەوەی ھەردوو بڕیاری داخستنی سەرجەم كەمپی ئاوارەكان و نوێنەرایەتییەكانی وەزارەتی پەروەردە لە پارێزگاكانی سلێمانی و ھەولێر و دھۆك كراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا