قائیمقامیەتی سلێمانی لە یەک شەودا چوار شوێنی داخست

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

شەوی رابردوو لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوونیانەوە بە مەرج و رێنماییەکان، چوار شوێنیان داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە:" درەنگانێکی شەوی رابردوو، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و هەبوونی مێرمنداڵ لە شوێنەکانیاندا، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت هەردوو هۆڵی بلیاردی هاودەنگ لە گەڕەکی رۆژهەڵات و عەفرین لە گەڕەکی سەرچنار داخست".

بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ

ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ، لیژنەکانمان فرۆشگای بلاک مونیان لە گەڕەکی کوردستاد داخست، هەروەها بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی کارکردن کافتریای پارادایس لە گەڕەکی قالاوە داخرا، لە هەمانکاتدا خاوەنی هەر چوار شوێنەکە رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێنەوە".

نابێت جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێرمنداڵ بفرۆشرێت

روونیشیکردەوە:" بەپێی رێنماییەکانی کارکردن نابێت جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێرمنداڵ بفرۆشرێت و هۆڵەکانی بلیارد، گازینۆ، کافتریا و شوێنی نێرگەلەکێشان و باڕ و دوکانەکانی مەی فرۆشتن دەبێت رێگری لە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بکەن، هەروەها مۆڵەت بنەمای کارکردنە بۆ هەر پیشەیەک کە ئەنجام دەدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا