سەرۆكایەتی هەرێم: هەوڵەكانمان بۆ گێڕانەوەی كورسی پێكهاتەكان دەستیپێكردووە

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند، هەموو دەسەڵاتە فیدڕاڵییەكان تێگەیشتنیان هەیە و بوونی كورسی كۆتا بە مافی پێكهاتەكان دەزانن و دەیانەوێت كورسی كۆتاكان بگێڕدرێتەوە.

 دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و لابردنی كورسی پێكهاتەكان، پێكهاتەكان لیستیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن پێشكەشنەكردووە، بۆیە سەرۆكایەتی هەرێمیش لە هەوڵدایە ئەو مافەیان بۆ بگەڕێنێتەوە". 

بوونی كورسی كۆتاكان بە مافی پێكهاتەكان دەزاندرێت و نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەسەر هێڵە

باسی لەوەشكردووە:" هەموو دەسەڵاتە فیدڕاڵییەكان تێگەیشتنیان هەیە و بوونی كورسی كۆتا بە مافی پێكهاتەكان دەزانن و نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەسەر هێڵە و پێشنیازیان بۆ چارەسەر هەیە".

دەمانەوێت هەموو لایەنەكان بەشداربن و گەرەنتی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو بكەن

ئەوەشیخستەڕوو:" دەمانەوێت هەموو لایەنەكان بەشداربن و گەرەنتی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو بكەن، ئەوەش ئامانجی سەرۆكایەتی هەرێمە و چی پێویست بكات ئەنجامیدەدەین و ئاڕاستەكەشیان رێچكەی باشی وەرگرتووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا