هۆشدارییەك لە ژووری ئۆپراسیۆن و بەرێوەبردنی قەیران و كارەساتی هەرێمەوە

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ژووری ئۆپراسیۆن و بەرێوەبردنی قەیران و كارەسات لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز بەڕێوەیەو دەشڵێت:" پێویستە هاونیشتمانییان ئاگاداربن".

 ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز بەڕێوەیە، پێویستە هاونیشتمانییان ئاگاداربن بەمەبەستی خۆپارێزی و گرتنەبەری رێكاری پێویست". 

لە هەولێر لە كاتژمێر 01:00ی نیوەشەوی 3ی ئایار تا كاتژمێر11:00ی شەوی هەمان رۆژ، باراندەبارێت

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەش بێت، لە پارێزگای هەولێر لە كاتژمێر 01:00ی نیوەشەوی 3ی ئایار تا كاتژمێر11:00ی شەوی هەمان رۆژ، باراندەبارێت و ئاستی دابارینی پێشبینیكراو 20 بۆ 25 ملیمەترە.

لە سلێمانی ئاستی دابارینی پێشبینیكراو 30 بۆ 40 ملیمەتر دەبێت

لەبارەی سلێمانی، دهۆك و چەند ئیدارەیەكی دیكەی هەرێمیشەوە ژووری ئۆپراسیۆن و بەرێوەبردنی قەیران و كارەسات ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە سلێمانی ئاستی دابارینی پێشبینیكراو 30 بۆ 40 ملیمەترە، لە دهۆك ئاستی دابارینی پێشبینیكراو 25 بۆ 35 ملیمەترە، لە هەڵەبجە 35 بۆ 40، لە گەرمیان و راپەڕین ئاستی دابارینی پێشبینیكراو 40 بۆ 50، لە زاخۆ 25 بۆ 35 و لە سۆران ئاستی دابارینی پێشبینیكراو 25 بۆ 30 ملیمەترە".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی نەوت دابەزی

ئابوری 19 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئەمڕۆی تمەن و دۆلار چۆنە؟

ئابوری 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا