"هاوشێوەی جووتیارانی عێراق مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەكەین"

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، كشتوكاڵی عێراق بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستانیش وەردەگرێت و پێداویستی عێراق بۆ گەنم لە ساڵێكدا پێنج ملیۆن تۆنە.

 محەممەد خوزاعی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" هاوشێوەی جوتیارانی عێراق مامەڵە لەگەڵ جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەكەین و كشتوكاڵی عێراق بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستانیش وەردەگرێت". 

گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەكڕینەوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەكڕینەوە، پێداویستی عێراق بۆ گەنم لە ساڵێكدا پێنج ملیۆن تۆنە و عێراق هیچ گرێبەستێكی نوێی نییە بۆ كڕینی گەنم".

پێشبینی دەكەین بەرهەمهێنانی گەنم لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئەم ساڵ بگاتە حەوت ملیۆن تۆن 

باسی لەوەشكردووە:" پێشبینی دەكەین بەرهەمهێنانی گەنم لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئەم ساڵ بگاتە حەوت ملیۆن تۆن و یەكەمجارە عێراق بگاتە ئەو ئاستە لە بەرهەمهێنانی گەنم". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا