كۆمپانیای ئێسترازێنیكا: ڤاكسینەكەمان كاریگەری لاوەكی كوشندەی هەبووە

جیهان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بۆ یەكەمینجار و پاش تێپەڕبوونی چەند ساڵێك بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، كۆمپانیای ئێسترازێنیكا دانی بەوەدانا كە ڤاكسینەكەیان كە تایبەت بوو بە كۆرۆنا كاریگەری لاوەكی كوشندەی هەبووە.

 بەپێی رۆژنامەی The Mirrorی بەڕیتانی:" كۆمپانیانی ئێسترازێنیكا رووبەڕووی چەند داوایەكی یاسایی بووەتەوە كە تێیدا بەشێك لەو خێزانانەی كە سكاڵایان لەسەر ئەو ڤاكسینە تۆماركردووە كە ئەو كۆمپانیایە بەرهەمی هێناوە و گوایە بەشێك لە ئەندامەكانی خێزانەكانیان كە ئەو پێكوتەیەیان بەكارهێناوە كاریگەری لاوەكی بە جەستەیانەوە دەركەوتووە و بەشێكیشیان گیانیانلەدەستداوە". 

بە ئەگەری زۆرەوە ئەو كۆمپانیایە بە 20 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی سزادەدرێت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەپێی پارێزەرەكانی ئەو كەسانەبێت كە داوا و سكاڵایان دژ بە ئێسترازێنیكا بەرزكردووەتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە ئەو كۆمپانیایە بە 20 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی سزادەدرێت". 

لە بارودۆخێكی زۆر دەگمەندا؛ پێكووتەكه هەندێكجار دەبێتە هۆی خوێن مەیین

لەلای خۆشییەوە كۆمپانیای ئێسترازێنیكا لە هەوڵەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تۆمەتانە بەردەوامە و لە نوێترین لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونە بەڵگەییەكانیدا بە شێوەی دۆسیەیەك كە پێشكەشی دادگایكردووە تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لە بارودۆخێكی زۆر دەگمەندا؛ كە پەیوەستە بە بەرگری جەستە و توانای جەستە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پێكووتەكان، هەندێك جار خوێن مەیین روودەدات". 

ئەم حاڵەتە لەلایەن كۆمپانیای ئێسترازێنیكا وەك كاریگەری لاوەكی ناوی بردووە و یەكەمینجاریشەئەو كۆمپانیا بەریتانییە لە دادگا دانبەوەدا بنێت كە ڤاكسینەكەی دەتوانێت ببێتە هۆی حاڵەتی مردن و خوێن مەیین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا