ئەو كتێبەی بە دەستی جۆو بایدن-ەوە بیندرا چی بوو؟!

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئەو كتێبەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەدەستیەوە بوو كاتێك لە كۆشكی سپی هاتەدەرەوە، ئەو كتێبەیە كە بۆ سەركەوتن بەسەر ئاستەنگییەكان لە چوارچێوەی كارەكانماندا بە رێنیشاندەرێكی زۆر كاریگەر هەژماردەكرێت.

 كتێبی "دەگونجێت؛ چۆن بەسەر بەربەرەكانییەكانی ئەم سەردەما زاڵ ببین و لەگەڵیاندا بدروشێینەوە" كە لەلایەن وڵیام ئۆوری-یەوە نوسراوە و مانگی رابردوو ئەو كتێبە خرایە بازاڕەوە، ئەو كتێبە بوو كە بەدەستی سەرۆكی ئەمریكاوە بیندرا.

كتێبەكە رێنیشاندەرێكی باشە بۆ ئەو كەسەی بیەوێت بەسەر بەربەركانییە قورسەكاندا زاڵببێت

كۆمپانیای هاربڕ كۆڵێنز، ئەو دامەزراوەیەی كە چاپی كتێبەكەی لە ئەستۆگرتووە لەبارەی ئەو كتێبەوە دەڵێت:" یەكێكە لە كتێبە رێنیشاندەرە سەرەكییەكانی بۆ هەر كەسكێك كە بیەوێت بەسەر قورسترین بەربەركانییەكاندا زاڵ ببێت لە چوارچێوەی، شوێنی كارەكەی، خێزان و تەنانەت تەواوی جیهانیشدا".

لەو ساتەشی كە لەلایەن رۆژنامەنوسەكانەوە تێبینی كرا ، راستەوخۆ پرسیاری ئەوەی ئاڕاستەكرا كە ئاخۆ دەكرێت جەنگ لە غەززە بوەستێندرێت و ئاگربەست رابگەیەندرێت، سەرۆكی ئەمریكا لە وەڵامدا رایگەیاند:" هیوادارم ئەو شتە رووبدات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا