محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەكە لە ئیبراهیم نامیس جبوری، وەزیری پەروەردە و ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و پڕۆسەی خوێندن و ئاستەنگییەكان تاوتوێكران.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە:" لە كۆبوونەوەكەدا بەشێوەیەكی گشتی ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەم سیستەمی پەروەردە لە عێراق و هەرێم تاوتوێكران و هەنگاوەكانی هاوكاری نێوان وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی و وەزارەتی پەروەردە لە حكومەتی هەرێم جەختیان لەبارەوە كرایەوە و تێپەڕاندنی سیستمی پەروەردە تاوتوێكرا".
هەوڵ و پلانەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ تێپەڕاندنی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ گفتوگۆی لەبارەوە كرا
هەروەها، گرنگی دابینكردنی پێداویستییەكانی بەردەوامی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندكارانی قوتابخانە عەرەبییەكان لە هەرێمی كوردستانی تاوتوێكرا و هەوڵ و پلانەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ تێپەڕاندنی سیستمی خوێندن لە هەرێم ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.