بەغدا غازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەغدا غازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر داوای وەزیری سامانە سروشتییەکان، حکومەتی فیدراڵ رەزامەندیی لەسەر ناردنی رۆژانە 620 تۆن گازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەڕبڕی.

تا ئەو کاتەیە کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنانی گاز دەکاتەوە

باسی لەوەش کردووە، ناردنی غازەکە تا ئەوکاتەیە کێڵگەی کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنانی گاز دەکاتەوە و غازەکە لە هەردوو کۆگای تاجی و ناسرییە دابین دەکرێت.

جێی ئاماژەیە، رۆژی هەینی رابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، کە بەهۆیەوە چوار کرێکاری بیانی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، دواتریش کۆمپانیای دانەغاز کە لە کێڵگەکە کار دەکات، رایگەیاند بەهۆی مەترسییەکانەوە بڕیاریانداوە بە راگرتنی بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی کاتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا