سبەی پشووی فەرمییە

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە، سبەی چوارشەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پشووی فەرمی دەبێت.

بە گوێرەی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، سبەی چوارشەممە، 1ی ئایار، بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان پشووی فەرمی دەبێت.

هەر بە پێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم، جگە لە پشووەکەی سبەینێ کە دەکاتە یەکەم رۆژی مانگی مانگی ئایار، هیچ رۆژێکی دیکە لەو مانگەدا پشوو نابێت.

هاوکات، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە هەمان هۆکار سبەینێ لە دامودەزگا حکومییەکان بکرێت بە پشووی فەرمی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا