دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە سێ رۆژی داهاتوودا کەشوەوا نالەبار دەبێت و تەرزە دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند:" کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکەی دەریای سوور تا ئیستا بەردەوامە و بەهۆیەوە باران بارینی مامناوەند بۆ چڕ بە دابەزینی پلەکانی گەرماوە دەستیپێکردووە.
هۆشداری دەدەین لە درووستبوونی لافاو
باسی لەوەش کردووە، بەگوێرەی داتا نوێیەکان، ئەم دۆخە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و کاریگەری لەسەر چەند ناوچەیەکی وڵات دەبێت، هۆشداریش دەدەین لە درووستبوونی لافاو بە تایبەتی لە بەشی رۆژهەڵاتی عێراق و ئەگەری بارینی تەرزەش لە چەند ناوچەیەک هەیە.
دەستەکە راشیگەیاندووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلەکە کۆتاییدێت.