وەزارەتی کارەبا: لە ماوەیەکی نزیکدا دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، چاوەڕوانی هەناردەکردنی غازی سروشین و لە ماوەیەکی کەمدا دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمشەوی سێشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوە کرد، دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆڕمۆر دەستی پێکردۆتەوە، لە چاوەڕوانی هەناردەکردنی غازی سروشتین بۆ وێستگەکانی غازی کارەبا، تاوەکو لە ماوەیەکی نزیکدا یەکە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئیشپێبکرێنەوە و بارودۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ دەستی پێکردووەتەوە

جێی ئاماژەیە، هەر ئەمشەو، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ دەستی پێکردووەتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دۆخی کارەباش دەچێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا