لیوا هاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەستبەکار دەبن

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لیوا هاوبەشەکانی نێوان پیشمەرگە سوپای عێراق لە سنووری هەردوو پارێزگای کەرکوک و دیالە دەستبەکار بن، بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی لە نێوانیاندا هەیە.

عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" لەم هەفتەیەدا هەموو ئامادەکارییەکان تەواو دەبن، هەفتەی داهاتوو لیوا هاوبەشەکان لە سنووری کەرکوک و دیالە دەستبەکار دەبن ".

دوو مانگە مووچە وەردەگرن

ئەوەشی خستەڕوو:" دوو مانگە لیوا هاوبەشەکان مووچە وەردەگرن و مەشقێکی سێ مانگەشیان تەواو کردووە و ئامادەن ".

ئەو هێزە لە دوو لیوای هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکهێنراوە، کە ژمارەیان سێ هەزار و 500 کەس دەبێت و ئەرکیان پاراستنی 560 هەزار کیلۆمەترە، بە تایبەت ئەو ناوچانەی دەکەونە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا