ئەمڕۆ رۆژی جیهانی کرێکارانە

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، رۆژی جیهانی کرێکارانە و بەهۆیەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوکاتی 1ی ئایاری 2024، رۆژی جیهانی کرێکارانە، بەپێی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیش، پشووی فەرمییە لە تەواوی وڵاتدا.

ساڵی 1886دا زیاتر لە 340 هەزار کرێکار لە ئەمەریکا بایکۆتیان راگەیاند

چیرۆکی جەژنی کرێکاران 168 ساڵ لەمەوبەر لە ئوسترالیاوە دەستیپێکرد، کاتێک لە 21ی نیسانی ساڵی 1856دا کرێکاران رژانە سەر شەقامەکان و داوایان دەکرد کاتژمێرەکانی کارکردن بکرێتە هەشت کاتژمێری رۆژانە، تا وای لێ هات هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا کرێکاران خۆپیشاندانیان دەکرد، تا ئەوەی لە 1ی ئایاری ساڵی 1886دا زیاتر لە 340 هەزار کرێکار لە ئەمەریکا بایکۆتیان راگەیاند و لە ئەنجامیشدا دەیان کەس کوژران.

دواتریش لە ساڵی داهاتوودا، لە کۆنفرانسێکدا، رۆژی 1ی ئایار وەک رۆژی جەژنی کرێکاران دیاریکرا، تا ئەوەی لە 1ی ئایاری 1890 بۆ یەکەم جار ئەو یادە کرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا