مەسرور بارزانی : ئەرک و ماندووبوونی کرێکاران بەرزدەنرخێنم

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا، مەسرور بارزانی دەڵێت، ئەرک و ماندووبوونی کرێکاران بەرزدەنرخێنم.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی دیاری كرێكارانی كوردستان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی ئابووریی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم.

پابەندی حکومەت لەپێناو باشترکردنی ژیانیان دووپاتدەکەینەوە

دەشڵێت، لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو باشترکردنی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان دووپات دەکەینەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا