زانیاری نوێ لەبارەی کەشوهەواوە

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە زۆربەی ناوچە و کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ باران بارین بەشێوەی بچڕ بچڕ و هەندێک کاتیش بەشێوەی لێزمە دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم".

لە کاتەکانی شەویشدا رێژەی دابارینەکە بۆ لێزمە دەگۆڕێت 

باسی لەوەشکرد:" سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەی بچڕ بچڕ دەبارێت، لە کاتەکانی شەویشدا رێژەی دابارینەکە بۆ لێزمە دەگۆڕێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت".
روونیشیکردەوە:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
سلێمانی : 24
دهۆک : 25
زاخۆ : 25
هەڵەبجە : 25
کەرکوک : 26
سۆران : 23
حاجی ئۆمەران : 17
گەرمیان : 27

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا