لە ترسی خاوەنکارەکان؛ کرێکارە بریندارەکان ناوی خۆیان تۆمار ناکەن

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکی لقی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئاشکرایکرد، بەشێکی زۆری ئەو کرێکارانەی لەسەر کار بریندار بوون، لە ترسی خاوەن کارەکانیان ناوی خۆیان تۆمار ناکەن.

لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا حەوت کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

چالاک رەئوف سەرۆکی لقی سەندیکاری کرێکاران لە سلێمانی بە BMC راگەیاند:" لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا حەوت کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە و ساڵی رابردووش 25 کرێکار گیانیان لەدەستداوە".

سەدان کرێکاری دیکەش لەکاتی کارکردندا بریندار بوون

ئاماژەی بەوەشکرد:" جگە لەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە، سەدان کرێکاری دیکەش لەکاتی کارکردندا بریندار بوون، بەڵام بەشێکی زۆریان نەیانتوانیوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە ترسی ئەوەی خاوەنکارەکەیان لە کار دووریان نەخاتەوە یاخود رێککاری دیکەیان بەرامبەر نەگرێتەبەر".

بارودۆخی کرێکاران بەردەوام بەرەو خراپی دەڕوات

باسی لەوەشکرد:" ئێمە هەموو ساڵێک لەم یادەدا داوا دەکەین بارودۆخی کرێکاران باشتر بکرێت، بەڵام بەداخەوە بارودۆخی کرێکاران بەردەوام بەرەو خراپی دەڕوات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا