ڤێلای وەزیرێكی هێتلەر بێبەرانبەر دەدرێتە هەركەسێك كە بیەوێت

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

حكومەتی ویلایەتی بەرلین-ی ئەڵمانیا دەیەوێت كۆتایی بە قەیرانی شوێن و پاشماوەكانی حكومەتی نازییەكانی پێشوو بهێنێت و لەو چوارچێوەیەشدا ڤێلاكەی جەوزێف گۆبڵز، وەزیری پڕوپاگەندەی ئەدۆلف هێتلەر بێبەرانبەر دەداتە هەر كەسێك كە بییەوێت. 

 ستیفان ئێڤێرس، وەزیری دارایی ویلایەتی بەرلین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە هەوڵەكانمان بۆ كۆتایی هێنان بەو قەیرانەی كە ئاخۆ ئەو شوێنانەی بۆ سەردەمی نازییەت دەگەڕێنەوە نوێ دەكرێنەوە یان دەڕوخێندرێن، پێشنیار دەكەم هەركەسێك بیەوێت ببێتە خاوەنی ڤێلاكەی وەزیری پڕوپاگەندەی ئەدۆلف هێتلەر دەتوانێت وەك دیاری لە ویلایەتی بەرلینی وەریبگرێت".

بیرۆكەی ئەوە خراوەتە پێشباس كە بە بێبەرانبەر ئەو ڤێلایە بدرێتە هەركەسێك كە دەیەوێت ببێتە خاوەنی

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەرلین چەندینجار هەوڵیدا شوێنەكە رادەستی دەسەڵاتدارانی فیدراڵی یان ویلایەتی براندنبێرگ بكاتەوە كە ڤێلاكە لێیە، لە بری ئەوەی بەردەوام بێت لە پێدانی تێچووی چاككردنەوە و رێكخستنەوەی بیناكە، كە گژوگیا دایپۆشیوە و باری خراپی هەیە، بیرۆكەی ئەوە خراوەتە پێشباس كە بە بێبەرانبەر بدرێتە هەركەسێك كە دەیەوێت ببێتە خاوەنی".

ئەگەر جارێكی دیكە شكست بهێنین، دەبێت ئەو ڤێلایە بڕوخێندرێت

روونیشیكردەوە:" ئەگەر جارێكی دیكە شكست بهێنین، وەك ئەوەی لە دەیەكانی رابردوودا روویدا، ویلایەتەكەمان هیچ بژاردەیەكی دیكەی نابێت جگە لە ئەنجامدانی پڕۆسەی رووخاندن كە پێشتر ئامادەكاریمان بۆ كرد بوو".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا