یانەی ریاڵ مەدرید بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی پلە یەکی ئیسپانیا
تەنها پێویستی بە بردنەوەی یەک یارییە.
لە میانەی یارییەکانی
هەفتەی 34ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 05:15 خولەکی ئێوارە،
یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەکە، میوانداری یانەی
کادیزی هاونیشتمانی دەکات.
یانەی ریاڵ مەدرید بە
بردنەوەی یارییەکەی ئەمڕۆی، راستەوخۆ بەبێ گوێدانە ئەنجامی یارییەکانی دیکەی
خولەکە، دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی ئیسپانیا.
لە بەرامبەردا کادیز لە
پلەی 18ی ریزبەندی خولی پلە یەکی ئیسپانیا دێت و شەڕی مانەوەی دەکات لە خولەکەدا و
ئەگەری ئەوەی هەیە داببەزێت بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا.