تەندروستی جیهانی: لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل رەفەح دەبێتە گۆمی خوێن

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر شارەکە، ئەوا رەفەح دەبێتە گۆمی خوێن.

تێدیرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند:" ئێمە نیگەرانین لە ئەگەری هێرشکردنە سەر رەفەح لە باشووری غەززە، لە ئەگەری رووداونی رووداوێکی لەوشێوەیە، رەفەح دەبێتە گۆمی خوێن".

لاوازتربوونی سیستمی تەندروستییە

ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێکی دیکە لەو کارەساتانەی کە چاوەڕوانی رەفەح دەکات لە ئەگەری هێرشی سوپای ئیسرائیل، لاوازتربوونی سیستمی تەندروستییە، کە خۆی لە ئێستادا نزیکە لە پەککەوتنی تەواوەتی".

پلانی نوێمان بۆ رەفەح ئامادەکردووە

باسی لەوەشکرد:" پلانی نوێمان بۆ رەفەح ئامادەکردووە و بە نیازین چەند نەخۆشخانەیەک لەو شارە بکەینەوە، هەروەها کار دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی سیستمی تەندروستی لە کەرتی غەززە بە گشتی، کە لە ئێستادا لەکۆی 36 نەخۆشخانە تەنها 12 نەخۆشخانە کار دەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا