پەرلەمانی عێراق لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ نزیکدەبێتەوە

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

پەرلەمانتارێک رایگەیاند، وادەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ نزیک بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، موختار موسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بەرێوەدەچێت، بەو پێیەی رێککەوتنێک لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکە و هیچ بیانویەکیش نییە بۆ پەکخستنی.

بە گەڕی یەکەم سالم عیساوی دەبێتە سەرۆک

وتیشی، یەکلاکردنەوەی پۆستەکە بە ئاڕاستەی هەڵبژاردنی سالم عیساوی هەنگاو دەنێت وەک سەرۆکی پەرلەمان، چونکە پاڵپشتییەکی پەرلەمانی گەورە هەیە و هیچ رێگرییەکیش نەهاتووەتە ئاراوە، لە دانیشتنەکەشدا بە گەڕی یەکەمی دەنگدان، هەڵدەبژێردرێت بەوپێی زۆرینە دەنگی پێدەدەن.

ماوەی نزیکەی شەش مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ سەرۆک کارەکانی بەڕێدەکات، ئەویش دوای ئەوەی محەمەد حەلبوسی لە ئەندامێتی پەرلەمان و سەرۆکایەتیکردنی لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە دوورخرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا