فەتوایەکی نامۆ؛ کردنەوەی مۆبایلی کۆچکردووان قەدەغەیە

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەشی فەتوای ئەوقافی کوەیت، بڕیاریدا کە کردنەوەی مۆبایلی کۆچکردووان قەدەغەیە، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی ناو و ناوبانگی کۆچکردووەکە.

بەپێی میدیکانی کوەیت، دوای ئەوەی داواکارییەک پێشکەش کە بەشی فەتوا لە وەزارەتی ئەوقافی وڵاتەکە کراوە، ئەوانیش بە فەتوایەک وەڵامیان داوەتەوە.

بەشی فەتوای کوەیت رایگەیاندووە، قەدەغەیە مۆبایلی کەسانی کۆچکردوو بکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە پەنجەمۆر یاخود روخساریان بەکاربهێندرێت، دواتریش، بە فەرمی فەتواکە لە رۆژنامەکاندا بڵاوکراوەیە مەبەستی خستنەڕووی لایەنی ئاینی بابەتەکە.

بنەماڵەی کۆچکردوویەک داوایان پێشکەشکرد

فەتواکە دوای ئەوە هات، کە بنەماڵەی کەسێکی کۆچکردوو داواکارییان پێشکەش بە بەشی پرسەکان لە شارەوانی کوەیت کرد بۆ ئەوەی پەنجەمۆر یاخود روخساری ئەو کەسەیان بەکاربهێنن کە کۆچی کردووە، ئەوەش بۆ کردنەوەی مۆبایلەکەی.

 بەمەبەستی پاراستنی ناو و ناوبانگی کۆچکردووەکە

لە بەرامبەریشدا، بەشی پرسەکان، داواکەی بەرزکردووەتەوە بۆ بەشی فەتوا لە وەزارەتی ئەوقاف، بۆ زانینی بۆچوونی شەرع لەو بارەیەوە، کە ئەوانیش ئەو کارەیان قەدەغە کردووە بەمەبەستی پاراستنی ناو و ناوبانگی کۆچکردووەکە.

بەپێی فەتواکە، رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت کە بچێتە ناو مۆبایلی کەسانی کۆچکردوو، بەڵام ئەگەر بابەتەکە پەیوەست بوو یاسا یاخود تاوانێک، ئەوا دەتوانرێت بە داوای یاسایی یاخود فەرمانی دادوەر یان رێگەپێدانی خانەوادەکەی، مۆبایلی کۆچکردووەکە بکرێتەوە، کە ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا