تەندروستی سلێمانی: ئەو کەسەی توشبووی تای خوێنبەربوون بوو، چاکبووەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دوای هەشت رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەو کەسەی توشی ڤایرۆسی تای خوێبەربوون بوو. بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هاوڵاتییەکی تەمەن 23 ساڵی دانیشتووی پارێزگای کەرکوک بە تەندروستییەکی ناجێگیرەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شاری کرد، کە هەڵگری چەند نیشانەیەکی تای خوێنبەربوون بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، نەخۆشەکە پشکنینی تایبەتی بۆ کرا و رەوانەی تاقیگەی تەندروستی ناوەندنی لەبەغدا کرا، دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامەکان دەرەوکەوت توشبووی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە و راستەوخۆ دەستکرا بە چارەسەرەکانی بە پێی پرۆتۆکۆڵی زانستی.

تەندروستی سلێمانی دەڵێت:" دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی هەشت رۆژ، ئەمڕۆ هاوڵاتییەکە بە تەندروستیەکی باشەوە رەوانەی ماڵەوە کرایەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا