کەشناسی: ئەمشەو پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە باران دەکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمشەو پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕ پچڕ دەکرێت.

ئەمشەوی شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕپچڕ لە سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای هەولێر دەكرێت.

لە هەولێر ئەگەری تاوە باران هەیە

باسی لەوەش کردووە، هەروەها لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەگەری تاوە بارانێكی كورت خایەن هەیە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، باران بارینی 12 كاتژمێری رابردوو بەم شێوەیەیە:
دهۆك:  16.5 ملم.
زاخۆ:  28 ملم.
پیرمام:  33.5 ملم.
شقلاوە:  16.7 ملم.
ئاكرێ:  6 ملم.
ئامێدی:  5.8 ملم.
بامەڕنی:  4.4 ملم.
سۆران:  8.2 ملم.
حاجی: ئۆمەران 3.8 ملم.
هەڵشۆ:  0.6 ملم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا