بەرپرسی هەڵبژاردنی کۆمەڵ: 32 ساڵە هەڵبژاردن بە دڵی پارتی دیزاین دەکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەرپرسی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، لە دوای راپەڕینەوە هەڵبژاردن بە دڵی پارتی دیزاینکراوە، ئەم هەڵبژاردنە بە دڵی ئەو نییە بۆ ئامادە نییە بەشداری بکات، دەشڵێت، ئەگەر ئەمجارەش دوابخرێت، مەحاڵە بتوانرێت کاتێکی ئەنجامبدرێت.

بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری بە BMC وت:" سەرۆکی هەرێم بڕیاریداوە 10ی 6 هەڵبژاردن بکرێت و ئێمە لەگەڵ ئەوەداین پڕۆسەکە لەو وادەیەدا بەڕێوەبچێت و بە هیچ بیانوویەک دوانەخرێت ".

وتیشی:" دواخستنی زیان بە هەمووان دەگەیەنێت، چونکە ئێستا هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی لە هەرێمی کوردستان شەرعییەتێکی یاساییان نەماوە ".

ناکرێت لەبەر پارتی هەڵبژاردن دوابخەین 

بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی باسی لەوەشکرد:" ناکرێت لەبەر پارتی هەڵبژاردن دوابخەین و هەرێمی کوردستان بخەینە بەردەم داهاتوویەکی نادیارەوە،  بۆیە پێویستە پارتی لە کۆمیسیۆن کاندیدەکانی تۆمار بکات، هێشتا کات ماوە بۆ ئەو کارە و هیچ گرفتێکی یاسایی لە بەردەم نییە ".

کارەکانی کۆمسیۆن زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەگەر پارتی بەڵگەی هەیە ئەم هەڵبژاردنە پێشوەخت دیزانی بۆ کراوە، با پێشکەشی لایەنەکانی بکات، بە پێچەوانەوە ئێمە پێمانوایە کارەکانی کۆمسیۆن زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و تەنانەت دەنگەکانی بە دەستی و ئەلیکترۆنیش هەژمارد دەکرێت ".

راشیگەیاند، مانگی حەوت کارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق کۆتاییپێدێت، بۆیە ئەگەر ئەمجارەش هەڵبژاردن دوابخرێت، مەحاڵە کاتێکی تر دابنرێت کۆمسیۆن بتوانرێت هەڵبژاردنەکان بەڕێوەببات، لەبەر ئەوەی دوای چالاککردنەوەشی سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەبن، کە بڕیارە لە مانگی 10ی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

سەرۆکی هەرێم دواخستنی هەڵبژاردنی نییە

بێستوون حەمەساڵح دەڵێت، سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی هەیە، بەڵام دەسەڵاتی دواخستنی نییە، مەگەر لایەنەکان یان کۆمسیۆن بە فەرمی داوای دواخستنی بکات

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا