پاکستان،، مانگی نیسان زۆرترین بڕی باران بارینی 63 ساڵی رابردوو باریوە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەنتەری پێشبینییەکانی کەشناسی پاکستان رایگەیاند، مانگی نیسان زۆرترین بڕی باران بارینی 63 ساڵی رابردوو باریوە.

رۆژی شەممە، سەنتەری پێشبینییەکانی کەشناسی لە پاکستان رایگەیاند، مانگی نیسانی رابردوو زۆرترین باران باریوە کە لە ساڵی 1961ەوە نەبینراوە، لەو مانگەدا کەشوهەوا زۆر سەخت بووە و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و رووبەرێکی فراوانی زەوی و موڵکی هاوڵاتییان زیانی پێگەیشتووە.

خەیبەر و بەلوچستان زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

بەپێی دوایین راپۆرتی سەنتەرەکە، تەنها لە مانگی نیسانی رابردوودا رێژەی باران بارین 164٪ لە پاکستان بەرزبووەتەوە، بەهۆشیەوە هەردوو ناوچەی خەیبەر و بەلوچستان زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی.

لەبارەی هۆکارەکانی سەختبوونی کەشوهەوا، زانایان هۆشدارییان داوە کە پەیوەندی بە گۆڕانی کەشوهەواوە هەیە، کە بڕی باران بارین وەرزەکانی گۆڕیوە و چڕتریشی کردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا