رەزا عەتاران رۆڵی سەدام دەگێڕێت

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە نوێترین کاریدا رەزا عەتاران رۆڵی سەدام حسێن سەرۆکی حزبی بەعسی رووخاو بەرجەستە دەکات.

پێگەی ترفەندبازی ئێرانی بڵاویکردەوە:" رەزا عەتاران دەرهێنەر و ئەکتەری دیاری وڵات، لە بەرهەمێکی نوێدا رۆڵی سەدام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق بەرجەستە دەکات".

پەریناز ئێزدیار و چەند ئەکتەرێکی بەناوبانگی دیکە تیایدا بەشدار دەبن

ئاماژەی بەوەشکرد:" فیلمەکە لەلایەن پێدرام پورامیرییەوە کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت و جگە لە رەزا عەتاران، پەریناز ئێزدیار و چەند ئەکتەرێکی بەناوبانگی دیکە تیایدا بەشدار دەبن".

بەگوێرەی ئەو کورتەیەی دەربارەی چیرۆکی فیلمەکە بڵاوکراوەتەوە، رەزا عەتاران لە فیلمەکەدا رۆڵی کەسێک دەگێڕێت کە هاوشێوەی سەدامە و ئەم لێکچوونەش کێشەی بۆ دروستدەکات.

لەم راپۆرتەی BMCەوە هەمووشتێک دەربارەی رەزا عەتاران بزانە:

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا