وەزارەتی دارایی: حکومەتی عێراق هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی نیسانە

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق بە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم تۆمەتبار دەکات.

ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران ئەنجاممان داوە

 هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران ئەنجاممان داوە و هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەکە، وەزارەتی دارایی عێراقە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" بە هەموو پێوەرەکان دەبێت لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ئەو بڕەی دیاریکراوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی هەولێری بکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا