بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
هەولێر کوژرانی هاوڵاتییەکی بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ یەکشەممە، رووداوێکی تەقەکردن
لەناو بازاڕی شاری هەولێر روویدا و بەهۆیەوە، هاوڵاتییەک بە ناوی ئیدریس ئەسعەدوک
کوژرا".
دوای رووداوەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد
ئاماژەی بەوەشکرد:"
رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە و تۆمەتباری سەرەکی
رووداوەکەش کە ناوی (ع.س.آ)ە، دوای رووداوەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس
کرد".
بەگوێرەی زانیارییەکان،
رووداوەکە لە نزیک باخی شار روویداوە و ئەو کەسەی کوژراوە تەسبیحفرۆش بووە و لەکاتی
کاردا بووە.