وەزیری دارایی: چاوەڕوانی بەغداین

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، هەموو رێککارەکانیان بۆ مووچەی مانگی نیسان تەواو کردووە و چاوەڕوانی بەغدان.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" هەموو ئەو رێککارانەی لەسەر هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی نیسان پێویستبوون، جێبەجێکراون و هیچ ئاستەنگێک نەماوە".

چاوەڕوانین دوای تەواو بوونی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لە بەغدا، پارەکە رەوانەی هەرێم بکرێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" ناردنی مووچەی مانگی نیسان لەسەر حکومەتی عێراق ماوەتەوە و ئێمە چاوەڕوانین دوای تەواو بوونی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لە بەغدا، پارەکە رەوانەی هەرێم بکرێت و لێرەش دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا